podcasts.eu.org

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

by Amir Abdolahpur · 33 episodes

EducationCoursesArts

Website ↗ More by author

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەر…

Latest episodes

  1. ڕادیۆ کتێب 34- ئۆدیب پاشا

    ڕشانه‌وه‌ و تاعون شاری تیبا ده‌ته‌نێت و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌مرن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوداكان توڕه‌بوون، ئۆدیبی پاشا به‌ڵێن ده‌دات كه‌ به‌هه‌رجۆرێك بووه‌ خه‌ڵكی ڕ…

    22 min
  2. ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە

    هاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئاسمان خۆڵەم…

    28 min
  3. ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت

    لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە تەنی…

    28 min
  4. ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ

    تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە لەلایەن…

    30 min
  5. ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر

    لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ کت…

    33 min
  6. ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس

    کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین ک…

    36 min
  7. ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت

    هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکان…

    40 min
  8. ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش

    گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی شا…

    39 min
  9. ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان

    مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە، ب…

    51 min
  10. ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان

    ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیانن…

    1 h 01
  11. ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا

    کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا…

    1 h 04
  12. ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو

    شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991 بووە.…

    1 h 06
  13. ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان

    جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕە…

    53 min
  14. ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین

    زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب با…

    45 min
  15. ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر

    ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایە…

    36 min
  16. ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن

    ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئ…

    33 min
  17. رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان

    شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب ف…

    33 min
  18. ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە

    شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە…

    38 min
  19. ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا

    ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش…

    39 min
  20. ئەڵوەن

    ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە…

    31 min
Nothing playing
0:00 / 0:00